له بيابانى رۆژئاوا لايهنگرانى مهغريب دژى سهربهخۆيين
چەندین ساڵە نەتەوەیەکگرتوەکان لە ھەوڵدایە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمێک لە بیابانی رۆژئاوا. دوای کشانەوەی ئیسپانیا لە مەغریب لە ساڵی 1975ەوە بیابانی رۆژئاوا داوای سەربەخۆیی دەکەن و دەیانەوێت لە مەغریب جیا ببنەوە.
K24 – ههولێر:
لە مەغریب بەسەدان ھەزار کەس دژی قسەکانی بان کی مۆن، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان وەستانەوە کە داوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی کردبوو بۆ سەربەخۆیی بیابانی رۆژئاوا.
خۆپیشاندەران دەڵێن بیانی رۆژئاوا لە مەغریب دەوڵەمەندترین ناوچەیە لە رووی سەرچاوەی سروشتیيەکانەوە و جیابوونەوەی زیان بە مەغریب دەگەيهنێت.
چەند رۆژێک لەمەوبەر بان کی مۆن سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی کەمپێکی لە باشووری مەغریب کرد.
بان کی مۆن داوای لە حکومەتی مەغریب کرد دەست بە گفتوگۆی ئاشتی بکاتەوە لەگەڵ بیابانی رۆژئاوا بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئاشتیانە خەڵکی بیابانی رۆژئاوا لە ریفراندۆمێکدا بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن.
دوای قسەکانی بان کی مۆن، پارتی دەسەڵاتداری مەغریب ھانی خەڵکيدا لە دژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و جیا بوونەوەی بیابانی رۆژئاوا خۆپیشاندان ئەنجامبدەن.