ئۆلاند: نابێت يهكێتى ئهوروپا چاوپۆشى له پێشێلكارييهكانى توركيا بكات
فرانسوا ئۆلاند سەرۆکی فەرەنسا، رەخنەی توندی لە حکوومەتی تورکیا گرت و رایگهیاند، نابێت یەکێتی ئەوروپا چاوپۆشی لە پێشێلکاریی مافهكانی مرۆڤ لەلایەن تورکیاوه بکات و ئەو وڵاتە بکاتە ئەندام لە یەکێتییەکە، تەنیا لەبەرئەوەی چارەسەری كێشهی پهناخوازان بکەن.
K24 – ههولێر:

ئۆلاند لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ھۆشداریدایە بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا، کە نابێت سازش لە سهر مافەکانی مرۆڤ بکرێت، یان پێدانی ڤیزای شنگن بۆ تورکەکان ئاسان بکرێت، تەنیا لەبەر ئەوەی بەرپرسانی تورکیا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا رێککەوتوون لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانی پهناخوازان بۆ ئەوروپا.
بڕیارە ئەم ھەفتەیە بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا و تورکیا کۆببنەوە بەمەبەستی گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی ئەو رێککەوتنە، کە بەگوێرەی رێککەوتنەکە، تورکیا ئامادەیە سەرجەم پهناخوازه نایاساییەکانی ئەوروپا وەربگرێتەوە و لەبەرامبەریشدا رێكخراوی یهكێتی ئهوروپا، توركیا به ئهندام وهربگرێت و هاوكاریی دارایی بۆ حهواندنهوهی پهناخوازانیش بۆ حکومەتی ئەنقەرە دابین بكات.