ژان مارك ئایرۆ: تاقیكردنەوەی موشەكی ئێران پێشێلكردنی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشە
"ئەمریكا ئەو پرسەی گەیاندووەتە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و بڕیاڕە لەم ھەفتەیەدا بخرێتە بەرباس"
K24 - ھەولێر:
ژان مارك ئایرۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، تاقیكردنەوە مووشەكییەكانی ئێران پێشێلكردنی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیە و یەكێتیی ئەوروپا دەتوانێت بەو ھۆیەوه گەمارۆی نوێ بخاتە سەر ئێران.
ژان مارك ئایرۆ ،تاقیكردنەوە مووشەكییەكانی ئێرانی ئیدانە كرد و رایگەیاند: لە ئەگەری دانانی گەمارۆی زیاتر بۆ سەر ئێران، ھیچ لایەنێك ناتوانێت رەخنە لە یەكێتیی ئەوروپا بگرێت لە بەر ئەوەی ئێران بەو مانۆڕە سەربازییە بە ئاشكرا رێككەوتنەكانی پێشێل كردووە.
ھەروەھا گوتیشی: ئەمریكا ئەو پرسەی گەیاندووەتە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و بڕیاڕە لەم ھەفتەیەدا بخرێتە بەرباس.
لە ھەفتەی رابردوودا، ئێران چەند مووشەكێكی بالستیی تاقیكردەوە مەوداكەی 1400 كیلۆمەتربوو بەزمانی عیبریی لە سەری نووسرابوو پێویستە ئیسرائیل رابماڵرێ، بەمەش كاردانەوەی توندی ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاوایی لێكەوە.
ئا: ش ،م