به‌رپرسانی ئه‌منیی توركیا: ئه‌ندامێكی په‌كه‌كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نكه‌ره‌ی ئه‌نجامداوه
"هێرشبه‌ره‌كه قوتابیيهكی كچی زانكۆی بالكهسیره"
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ئه‌منیی توركیا به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیان راگه‌یاند، هێرشبه‌ری ته‌قینه‌وەكە‌ی ئه‌نقه‌ره كه‌سێكی تەمەن بیست و چوار ساڵه و سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)یه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی سۆزجۆی توركیاش: "هێرشبه‌ره‌كه قوتابیيهكی كچی زانكۆی بالكهسیره".
رۆژنامه‌كه نووسيویهتی: "له تهقینەوەكهدا ئۆتۆمۆبێڵێكی جۆری بی ئێم ده‌بلیو به‌كارهاتووه و، له‌ناو ئۆتۆمۆبێڵهكەدا چه‌ند پارچه‌ی لاشه‌ی ئافره‌تێك دۆزراوەتەوه".
ئه‌و كچه‌ی رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نكه‌ره بووه، خۆی و چوار له هاوڕێكانی به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتیان له پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) تۆمه‌تبار كرابوون.
دوا دانیشتنی دادگاش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا ، له كۆتایی ساڵی دووهه‌زار و پازده‌دا بووه.