چەند ئەستێرەیەکی بۆلیوود سەردانی ریال مەدریدیان کرد
بەیل، مۆدریچ و بنزێما پێشوازییام لێکردن
K24- مەدرید
چەند ئەستێرەیەکی بۆلیوود سەردانی یانەی ریال مەدریدیان کرد و لەلایەن ئەستێرەکانی ئەو یانەوە پێشوازییان لێکرا.
هەریەکە لە ئانیل کاپوور، سۆناکشی سینها و رۆشان سەردانی یانەی ریال مەدریدیان کرد و لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆوە لەلایەن لۆکا مۆدریچ، گاریس بەیل و کەریم بنزێماوە پێشوازییان لێکرا، کە سۆناکشی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر دڵخۆشی خۆی بەو سەردانە دەربڕیوە و ستایشی یاریزانەکانی ریال مەدریدی کردووە.
ئەمە یەکەمجار نییە ئەستێرەکانی بۆلیوود سەردانی ریال مەدرید بکەن، پێشتریش چەندان جار سەردانی سانتیاگۆ بیرنابیۆیان کردووە.