ئاندی مارای ماڵئاوایی كرد

به‌ تێنسزانێكی خانه‌ی 53ـه‌مینی دۆڕاند

K24 ـ هه‌ولێر

لە قۆناخی سێیه‌می پاڵه‌وانییه‌تیی ئیندیانا وێڵز ئاندی مارای بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو تووشی شکست بوو ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتییەکە کرد.

مارای دووەمی ریزبەندی پاڵەوانیەتییەکە بە دوو سێت بەرامبەر سێتێک بە فێدریکۆ دێلبۆنیسی تێنسزانی ئارجێنتینایی دۆڕا و ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتییەکە کرد.

ئەنجامی سێتەکان شەش چوار، چوار شەش و حەوت شەش بوون.

یارییەکە دوو سەعات و ٤٨ خولەکی خایاند و دواجار ٥٣ یەمینی ریزبەندی پاڵەوانیەتییەکە لە مارای بردەوە و ئەو تێنسزانە بەریتانییەی تووشی شۆک کرد.