تیروپشكی جامی فیدراسیۆنی ئینگلته‌را ڕاكێشرا
K24 ـ له‌نده‌ن
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلیزی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناخی پێشكۆتایی جامی ئینگلته‌رای ڕ‌اكێشا.
لە نێوان هەردوو یانەی (مانچێستەر یونایتد و وێستهام یونایتد) یانەیەك بۆ قۆناغی داهاتوو سەردەكەوێت، كه هێشتا یاریی گه‌ڕانه‌وه‌یان ئه‌نجام نه‌داوه و له یاریی چوونیش بە یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هاتبوو.
ئەنجامی تیروپشكەكە به‌م شێوه‌یه.
كریستال پاڵاس ـ واتفۆرد
ئێڤەرتۆن له به‌رانبه‌ر براوه‌ی یاریی نێوان (مانچێستەر یونایتد ـ وێستهام) ده‌كات.