یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی پله‌یه‌كی كوردستان كۆتایی هات
سیروانی نوێ له ڕامالینی یانه‌كان به‌رده‌وامه

K24 ـ هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له قۆناخی دووه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌م به‌ڕێوه چوو، یانه‌كانی سیروانی نوێ و گازی باكوور له ڕامالینی یانه‌كان به‌رده‌وامن و هه‌ردووكیشیان سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگه‌ر كرد و یانه‌كانی هه‌ڵۆ و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیش له لێواری ماڵئاواییكردن له خوله‌كه نزیك بوونه‌ته‌وه.
ئەنجامی یارییەکانی ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه‌یه:
سێمێل 1 ـ 1 پێشمەرگەی سلێمانی
دەربەندیخان 0 - 1 خاک
سیروانی نوێ 6 - 1 ئاڵتون کۆپری
ئاشتی 0 - 2 شەهیدان
گازی باکور 3 - 1 هەڵەبجەی شەهید
هەڵۆ 1 - 2 ئاکرێ
خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016 بە بەشداریی 15 یانە كە بە سەر 3 كۆمەڵه دابەش كراوە بەرێوە دەچێت.