به ڤیدیۆ.. گفتوگۆی نێوان دوو یاریزانی ئارسێناڵ تووشی شۆكت ده‌كات
سانتی كازۆرلا: سه‌گێكم هه‌یه ناوی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ ـه
K24 ـ له‌نده‌ن
سانتی كازۆرلا و ناچۆ مۆنریال، دوو یاریزانی ئیسپانی یانه‌ی ئارسێناڵی له‌نده‌نین، ئه‌و دووانه له گفتووگۆیه‌كدا پرسیارله حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی یه‌كتر ده‌كه‌ن و له وڵامه‌كانیاندا گوێبیستی زۆر شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌بێت كه ڕه‌نگه به بیستنی تووشی شۆك بێت.
كازۆرلا له كاتی مشتومڕه‌كهی‌دا ده‌ڵێت سه‌گێكم هه‌یه ناوی زڵاتانه، له به‌رسیڤێكی دیكه‌ی ناچۆی هاوڕێی دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه رۆناڵدۆی به‌رازیلی له رۆناڵدۆی پورتوگالی به‌هێزتره.
ناچۆ مۆنریال ده‌ڵێـت: خۆشترین فیلمی سینه‌مایی به لای منه‌وه (Lord Rings)ـه.
كازۆرلا ده‌ڵێـت: هه‌رگیز گوێم له ناوی ئه‌و فیلمه نه‌بووه و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه هانده‌ری رافائێل نادالی تێنسزانی ئیسپانیایه.
سانتی كازۆرلای ته‌مه‌ن 31 ساڵ له هاوینی 2012 له یانه‌ی مالاگا و (ناچۆ)ـی ته‌مه‌ن 30 ساڵانیش له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2013 هه‌ر له یانه‌ی مالاگاوه په‌یوه‌ندییان به یانه‌ی ئارسێناڵه‌وه كردووه.