سێرێنا ولیامز و کڤیتۆڤا گەیشتنە چوارگۆشەی زێڕینی ئیندیانا وێڵز
کڤیتۆڤا یەکەم خانمە تێنسزان بوو گەیشتە ئەم قۆناخە
لە پاڵەوانییەتی تێنسی ئیندیانا وێڵز لە ئاستی خانمان چەند تێنسزانێک خۆیان گەیاندە چوار گۆشەی زێڕین.
پێترا کڤیتۆڤای چیکی یەکەم خانمە تێنسزان بوو خۆی گەیاندە ئەم قۆناخە دوای بردنەوەی لە نیکۆل گیبسی ئەمریکی بە دوو سێت بەرامبەر سێتێک, ئەنجامی سیتەکانیش بریتی بوون لە 6-3 و 6-4.
لە یارییەکی دیکەدا سێرێنا ولیامزی ئەمێریکی رووبەڕووی کاترینا بۆندارێنکۆی ئۆکرایەنی بووەوە و یارییەکەشی بە ئاسانی بە دوو سێتی بێ وەڵام بردەوە, ئەنجامی سێتەکانیش 6-2 و 6-2 بوون.
ھەر لە ئاستی خانمانی ئیندیانا وێڵز ئاگنیزکا رادڤانسکای پۆلەندی سەرکەوتنی بەدەستھێنا.
خانمە ئۆکرانیەکە لەم قۆناخەدا رووبەرووی ئیلینا یانکۆڤیچی سڕبی و نۆزدەیەمینی پۆلێنی جیھانی بووەوە و یارییەکەشی بە دوو سێتی 6-3 و 6-3 بردەوە.