ناونیشانی رۆژنامه‌كان دوای ته‌واوبوونی سێشه‌ممه‌ی چامپیۆنزلیگ
شه‌وی رابردوو دوو یانه خۆیان گه‌یانده قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرینی چامپیۆنزلیگ، ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی و مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزی بوون، كه جاری یه‌كه‌مه له مێژوویدا مانچێسته‌ر سیتی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌م قۆناخه.
دیارترین كاردانه‌وه‌ی رۆژنامه‌كان به‌مشێوه‌یه:
-رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی: "سیتی به‌رده‌وامه له پێشكه‌وتن"، "هه‌مووان دڵخۆشن به ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی سیتی و كیێڤ".
- رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی: "پیاوانی سیمیۆنی دوای لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان، گه‌یشتنه چاره‌گی كۆتایی".
-رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف: " سیتی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی پێكانی به‌رگریكاره سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ركه‌وت بۆ چاره‌گی كۆتایی".
- رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی: "كۆمپانی هه‌ڕه‌شه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی مانگێك له‌سه‌ره"، "دوای ماراتۆنێكی درێژ، ئاتلێتیكۆ هه‌ینی داهاتوو ناوی ده‌چێته تیروپشكه‌وه".