كۆمپانی چوار هه‌فته دوور ده‌كه‌وێته‌وه
له دێربی مانچێسته‌ر ئاماده نابێت
مانچێسته‌ر سیتی سه‌رله‌نوێ لێدانێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت به پێكرانی ڤێنسنت كۆمپانی له سه‌ره‌تایی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر دینامۆكیێڤی ئۆكرانی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه مانوێل پلگرینی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری سیتیزن وتی " به‌داخه‌وه كۆمپانی سه‌رله‌نوێ تووشی كێشه‌ی ماسولكه‌كانی قاچی بووه‌وه، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێویستی به مانگێكه بۆ گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام له پكشنینه‌كانی داهاتوو زیاتر دڵنیا ده‌بینه‌وه له ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی".
به‌مه‌ش كۆمپانی له یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌یاری دێربی مانچێسته‌ر ناتوانێت یاری بكات، ئه‌گه‌ریش هه‌یه نه‌توانێت له قۆناخی چاره‌گی كۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌شدار ببێت.