هه‌ڵبژارده‌ی كچانی عێراق دێنه هه‌ولێر
خۆیان بۆ پاڵه‌وانییه‌تی رۆژئاوای ئاسیا ئاماده ده‌كه‌ن
K24ـ هه‌ولێر
بڕياره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی دادێ كه ده‌كاته 20ـی ئه‌م مانگه له هه‌ولێر هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كچانی عێراق كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان بكاته‌وه.
مه‌زن محه‌مه‌د، یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانی ئه‌م كه‌مپه بۆ بانگهێشتكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی یاریزانانه.
مه‌زن ده‌شڵێت: له‌م كه‌مپه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین پێكهاته‌یه‌كی باش بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ڕێكبخه‌ین بۆ پاڵه‌وانییه‌تی رۆژئاوای ئاسیا كه بڕیاره له وڵاتی ئوردن به‌رێوه بچێت.