ڕیال مه‌درید شوێنگره‌وه‌ی تۆنی كرووسی دیاریی كرد
چه‌ند یاریزانێك ده‌خاته بازاڕی گواستنه‌وه‌ی داهاتوو
K24 ـ هه‌ولێر
له دوای یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید له به‌رانبه‌ر لاس پاڵماس، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی شاهانه ئیسپانیا ئاستبه‌رزی كاسێمیرۆی یاریزانی به‌رازیلی ریال مه‌دریدیان به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر تۆنی كرووسی ئه‌ڵمانی وه‌سف كرد، ئه‌م ده‌نگۆیانه‌یش ده‌رفه‌تی بۆ دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی له‌نده‌ن ئارسێناڵ و چێڵسی خۆش كرد كه به فه‌رمی بۆ كڕینی تۆنی كرووس بێنه سه‌رهێڵ.
رۆژنامه‌ی ماركا، له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یانه‌ی شاهانه بڕیاریانداوه بۆ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی دادێ، تۆنی كرووس بخه‌نه لیستی یاریزانه فرۆشراوه‌كان.
ماركا ئه‌وه‌شی نووسیوه كه فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ڕیال مه‌درید ستافێكی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ یاریزانی لیسته‌ر سیتی (كانتی) ڕاسپاردووه كه بۆ وه‌رزی داهاتوو ئه‌و ناوه‌ڕاستكاره فره‌نساییه كه ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رزی له پرێمه‌ر لیگ پێشكه‌ش كردووه به‌ره‌و مه‌درید بیگوازنه‌وه.
كانتی ته‌مه‌ن 24 ساڵان، له هاوینی 2015 له یانه‌ی كانی فڕه‌نساوه په‌یوه‌ندی به لیسته‌ر سیتییه‌وه كرد، ئه‌م وه‌رزه‌یش ڕۆڵێكی گرینگی له سه‌رخستنی یانه‌كه‌ی بۆ سه‌رلیستی پرێمه‌ر لیگ هه‌بووه.