بارزانی: ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی ریفراندۆم به به‌ڵێ بوو سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نین

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ریفراندۆم به به‌ڵێ بوو، سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نین.
له چاوپێكه‌وتنێكدا، له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "سكای نیوز"ی عه‌ره‌بی و له به‌رنامه‌ی (بصراحة – به‌راشكاوی) كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسی ناسراوی سووری، زینه یازجی پێشكه‌ش ده‌كرێت، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌غدا رێز له ماف و خواستی كورد ناگرێت و ئێمه‌ش نامانه‌وێت چیدیكه سه‌ر به به‌غدا بین، چونكه له دوای 2003، ئه‌زموونی به‌غدا، ئه‌زموونێكی شتكسخواردوو بووه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی دانپێدانانی ده‌وڵه‌تی كوردیی، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه گوتی: "زۆر وڵات پشتگیریی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ره‌نگه نه‌یانه‌وێت به ئاشكرایی ده‌ریببڕن، هه‌ندێك وڵاتیش به‌تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا، دژی ده‌وڵه‌تی كوردی نین، به‌ڵام رای جیاوازییان له باره‌ی كاته‌كه‌وه هه‌یه".
له باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكاوه گوتی: "هه‌موو لایه‌ك داوای یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێستا عێراق دابه‌شبووه و ئێمه‌ش له‌و دابه‌شبوونه به‌رپرس نین، دواجار بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی كورد، بۆ گه‌لی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه".
بارزانی گوتیشی: "من ئاماده‌م پشتگیریی هه‌ر كه‌سێك بكه‌م، كه ده‌وڵه‌تی كوردی رابگه‌یه‌نێت، ئه‌و بۆچوونانه‌ش دوورن له راستییه‌وه، كه بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات باسی ئه‌و پرسه بكه‌م، پێشموانییه هیچ كه‌س و لایه‌نێك له كوردستان بتوانێت له دژی ده‌وڵه‌تی كوردی بوه‌ستێت".
سه‌باره‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "به هه‌مان گوڕوتینی شه‌ڕی داعش، رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ده‌بینه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه هه‌موو رێوشوێنێك ده‌گرینه‌به‌ر و چه‌ند لایه‌نێكیشمان راسپاردووه بۆ ده‌ستكردن به‌و چاكسازییه".
له باره‌ی رۆژئاوای كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "به‌داخه‌وه هێز و لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان یه‌ك نین و كێشه‌یان زۆره، به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییانه‌ش، خه‌ریكه ده‌ستكه‌وته‌كانییان له‌ناو ده‌چێت، چونكه نه رێككه‌وتنییان له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا هه‌یه نه ئۆپۆزیسیۆن، هیچ لایه‌نێكیش له‌وانه، دان به گه‌لی كورددا نانێن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستا له رۆژئاوا هه‌یه كاتییه و ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ر سووریا بتوانێت هه‌موو سووریا بخاته‌وه ژێر ده‌ستی خۆی، ئایا ره‌وشه‌كه به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه، له‌و كاته‌دا كار به كام رێككه‌وتنی نێوان سووریا و په‌یه‌ده ده‌كرێت، به هه‌مان شێوه له باره‌ی لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان".
گوتیشی: "زۆر نیگه‌رانم له باره‌ی دوارۆژی كورد له رۆژئاوای كوردستان".
له باره‌ی هه‌ڵوێستی رووسیا به‌رامبه‌ر به كورد له رۆژئاوای كوردستان گوتی: "رووسیا وڵاتێكی مه‌زنه و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه هه‌یه، كه گوێم له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ بوو پشتگیری فیدرالیی سووریا ده‌كات پێم هه‌ڵوێستێكی باشبوو، به‌ڵام نازانم ته‌نها بۆ رایگه‌یاندنه‌كانه یان هه‌ڵوێسته‌كه به جددیه".
ده‌رباره‌ی ره‌وشی باكووری كوردستان، بارزانی گوتی: "تێكچوونی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا، حكوومه‌تی توركیا و په‌كه‌كه لێی به‌رپرسیارن، ئێمه هه‌موو هه‌وڵێكی خۆماندا، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ پرسی كورد له توركیا بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ره‌وشه‌كه به‌وه‌ی ئێستا گه‌یشتووه".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ی كرد و گوتی: "من دژی كاری تیرۆریستیم له هه‌ر شوێنێكی جیهان بێت".
له باره‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، بارزانی گوتی: "رێز له را و بۆچوونی هه‌موو هاووڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرم چۆن بیرده‌كاته‌وه و چی ده‌ڵێت، هه‌موو كاتێكیش ئاماده‌بوومه و به حزبه‌كانی دیكه‌شم راگه‌یاندووه، كه‌سێكی دیكه دابندرێت، یاخود هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت".
بارزانی په‌شیمانی خۆشی راگه‌یاند له‌وه‌ی كه كاتی خۆی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی قه‌بووڵكردووه.
له باره‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ و به‌شداری حه‌شدی شه‌عبی گوتی: "ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ، پرسێكی سیاسییه ئینجا سه‌ربازییه، موسڵ له ناوچه‌كانی دیكه جیاوازه، پرۆسه‌كه ته‌نها ئازادكردنه‌وه‌ی ناو شاره‌كه نییه، ئه‌و هێزانه‌ی به‌شداریشی تێدا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت بۆ ناوشاری موسڵ، پێویسته رێككه‌وتن له‌نێوانییاندا هه‌بێت".
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی نێوان شیعه و سووننه له عێراق بارزانی گوتی: "به راشكاوی ده‌ڵێم، لایه‌نگری هیچ كه‌سێك ناكه‌ین و له هه‌ردووكیان نزیكین، هه‌م سووننه و هه‌م شیعه".
له باره‌ی رۆڵی وڵاتانی هه‌رێمیش، به‌تایبه‌ت ئێران و توركیا، گوتی: "هه‌ردوو دوڵات رۆڵ و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام ئێمه نابینه به‌شێك له ململانێی ئه‌و وڵاته هه‌رێمییانه".
