پاتۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بڕازیل

بێ ئه‌وه‌ی خوله‌كێكیش له‌ پریمه‌رلیگ یاری بكات

ئه‌لێكسانده‌ر پاتۆی بڕازیلی له‌وته‌ی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزییه‌وه‌ كردووه‌ به‌ خراپترین ساته‌كانیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و متمانه‌ی به‌رامبه‌ر گۆس هیدینگی راهێنه‌ر له‌ده‌ستداوه‌.

گرێبه‌ستی پاتۆ به‌ یه‌كێك له‌ خراپترین گرێبه‌سته‌كانی پرێمه‌رلیگ له‌ ئێستادا هه‌ژمار ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا ته‌نیا خوله‌كێكیش یاری نه‌كردووه‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ یاریزانه‌ بڕازیلیه‌كه‌ به‌ وردی بیر له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌كات بۆ وڵاته‌كه‌ی چونكه‌ باش ده‌زانێت متمانه‌ی له‌لایه‌ن راهێنه‌ر هۆڵه‌ندییه‌كه‌ له‌ده‌ستداوه‌.

پاتۆ له‌وه‌ته‌ی په‌یوه‌ندی به‌ چێڵسییه‌وه‌ كردووه‌ رووبه‌ڕووی كێشه‌ی جه‌سته‌یی بووه‌ته‌وه‌، له‌ ئێستاشدا په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌ی.