ئەڵمانیا باڵوێزخانە و کونسوڵخانە و چەند دەزگایەکی لە تورکیا داخست

K24-هەولێر

ئەڵمانیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڕیاریدا باڵوێزخانەی خۆی لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و کونسوڵخانە و قوتابخانەی ئەڵمانیا لە شاری ئیستەنبوڵ دابخات بەهۆی بوونی هەڕەشەی ئەمنیی لە سەریان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند کە: "بڕیاریدا باڵوێزخانەی ئەڵمانیا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و کونسوڵخانەی گشتیی لە شاری ئیستەنبوڵ دابخات بەهۆی بوونی ئاماژە لەبارەی ئەگەری هێرشێکی نزیک".

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا گوتیشی: "هاوکات قوتابخانەی ئەڵمانیا لە ئیستەنبوڵ بەهۆی هۆشدارییەک داخرا". هاوکای ئەڵمانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە هۆشداری دایە هاوڵاتییانی لە ئەنقەرە لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی هێرش. بەبێ ئەوەی سەرچاوەی هەڕەشەکە ئاشکرا بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی سێشەممەی رابردوو بۆمبێک کە لە نێو ئۆتۆمبێلێکدا دانرابوو لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا تەقییەوە و بووە هۆی کوژرانی پیاوێک کە گومان دەکرێت ئەنجامدەری تەقینەوەکە بێت.

سەرچاوە: رۆیتەرز، ئا: ئا ، ف