كچانی باكووری كوردستان پڕۆژە خەیاڵیەكانیان بە ئاوریشم دەچنن

خولی خەیاڵەكانتان بەئاوریشم بچنن لەژێر چەتری دەزگای پشتگیری كۆمەڵایەتی دەكرێتەوە كە پێیدەگوترێت "سۆسیال دەستەك"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/ba954709-0db9-4aa4-a1c9-ebeb30c9eabc/Mafur%20Cnin%20Le%20Agri.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

كچان و ژنانی شارۆچكەی ئەلەشكریتی ئاگری باكووری كوردستان لەڕێگەی پڕۆژەی خەیاڵەكانتان بەئاوریشم بچنن، فێرە پیشەیەك دەبن و داھات بۆ خۆیان دابین دەكەن.

خەلیل یەڵماز،سەرۆكی ژوری بازرگان و پیشەكارانی ئەلەشكریت دەڵێت: "كە كچێكی گەنجمان فێرە چنین دەبێت، پاش سێ مانگ مافورێكی لەو قەبارەیە دەچنێ، بەھاكەی 300 تا 400 لیرەیە، بەڵام دوای فرۆشتن بەھای دەگاتە 1500 بۆ 300 ھەزار دۆلار، ئێمەش ھەوڵدەدەین كچە گەنجەكان پەلكێشی ئەو كارە بكەین و ھەروەھا نامانەوێ لەكۆتایی كارەكەدا بەرھەمەكەی بمێنێتەوە بەڵكو دەمانەوێ بەرھەمەكەی بۆ ساغ بكەینەوە، ئامانجی پڕۆژەكەمان ئەوەیە".

سەباحەت چەلیك، سەرپەرشتیاتی خولەكە دەڵێت: "بە 12 فێرخوازدەست بە كۆرسەكەمان دەكەین، فێرخوازەكانمان پیشەیەك فێر دەبن و پارەیان دەست دەكەوێت، 6 مانگی زستان لە ماڵەوە دادەنیشن دڵ تەنگ دەبن، چونكە لە ھەر دەڤەرێك بەفر باران و قوڕ و لیتەیە، بۆیە كارێكی وا كەمێك ئاسودەیان دەكات، پێم وایە ئەوە خزمەتێكی باشە بۆ كچان و ژنانی  كاركەر".

خولی خەیاڵەكانتان بەئاوریشم بچنن لەژێر چەتری دەزگای پشتگیری كۆمەڵایەتی دەكرێتەوە كە پێیدەگوترێت "سۆسیال دەستەك"، ھەوڵدەدات كچان و ژنانی گەنجی دەڤەرەكە لەو شەش مانگەی بە بەفر داپۆشراوە پیشەیەك و سودێكیان بۆ دابین بكات.