داوودئۆغڵۆ: پێویستە پەرلەمان پارێزبەندیی هەموو حزبەکان نەهێڵێ

K24-هەولێر

سەرۆک وەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داوودئۆغڵۆ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێویستە پەرلەمانی تورکیا پارێزبەندیی هەموو حزبەکان لە دژی دادگاییکردنی پەرلەمانتاران نەهێڵێ و بە 506 دۆسێدا بچێتەوە.

ئەحمەد داوودئۆغڵۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا کە راستەوخۆ لە کەناڵەکانی تورکیاوە پەخش کرا، راشیگەیاند: "پێویستە لەسەر پەرلەمان لە یەک دانیشتندا بە هەموو دۆسێکاندا بچێتەوە بۆ رێگەنەدان بە دواکەوتن لە دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە یەکێتی ئەوروپا پێویستی پێیان هەیە بۆ بەخشینی هاوڵاتیانی تورکیا لە وەرگرتنی ڤیزە بۆ گەشتکردن بۆ وڵاتانی یەکێتییەکە".

هاوکات پێشبینی دەکرێ پەرلەمانی تورکیا لە ئایندەیەکی نزیکدا پرسی نەهێشتنی پارێزبەندیی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی کورد کە سێیەمین گەورەترین فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی تورکیایە.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا گوتیشی: "چەند رێوشوێنێکی ئەمنیی لە ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ و لە هەموو وڵات گیراونەتەبەر"، دوای ئەو هێرشە خۆکوژەی کە هەفتەی رابردوو بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو پایتەختی تورکیا کردە ئامانج و بووە هۆی کوژرانی 37 کەس و برینداربوونی دەیانی دیکە.

ئا: ئا ، ف