لویس ئێنریكی له‌م یانه‌یه ده‌ترسێت
سبه‌ی تیروپشكی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنز لیگ ڕاده‌كێشرێت
K24 ـ هه‌ولێر
دوای ده‌ركه‌وتنی ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م یانه سه‌ركه‌وتووه‌كانی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنز لیگ، لویس ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا راگه‌یاند كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو یانه‌كان ئاماده‌ن.
به پێكه‌نینه‌وه‌ش ده‌ڵێت: ته‌نیا له یانه‌ك ده‌ترسێم ئه‌ویش یانه‌ی بارسێلۆنایه، دڵخۆشیشم كه ئێمه ناتوانین رووبه‌ڕووی ئه‌و یانه‌یه ببینه‌وه.
بریاره پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی هه‌ینی به دیاریكراوی له كات 2:00 مه‌راسیمی ڕاكێشانی تیروپشكی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنز لیگ رابكێشرێت.