ئه‌مه‌ریكا: خامه‌نه‌یی وه‌ك بن لادن تۆمه‌تباره
له هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر تێوه‌گلاوه

K24 - هه‌ولێر:
دادگای فیدڕاڵی نیویۆرك، رابەڕی باڵای شوڕشی ئیسلامی ئێران بە ھێرشەكانی 11 ی سێپتێمبەر تۆمەتبار دەكات.
دادگەی فیدڕاڵی نیو یۆرك، كۆمەڵێك بەڵگەنامەی دەرەنجامەكانی لێكۆڵینەوەی ھێرشەكانی 11 ی ئەیلولی 2001 ی راگەیاند و تێیدا رابەڕی گشتی شوڕشی ئیسلامی ئێران تۆمەتبار دەكات
لە بەڵگەنامەكاندا دەردەكەوێت، ئەو كەسانەی ھێرشەكانییان ئەنجامداوە، چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان، له ئێران بوونه.
به گوێره‌ی ھەواڵێك، كە لە ماڵپەڕی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاوكراوەتەوە، باس لەوە كراوە، كە ئێران فه‌رمانی بە به‌رپرسانی خاڵه سنووری و دەروازەكانی ئه‌و وڵاته كردووه، بە ھیچ شێوەیەك مۆر لە پاسپۆرتی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كان نەدرێت پاسپۆرتی تایبەتیان بۆ دروست بكرێت.
لە بەڵگەنامەكاندا ھەریەك لە رابەری شۆڕشی ئیسلامی، ئایەتوڵا عەلی خامه‌نه‌یی لە تەك ھەر یەكە لە سەركردەی پێشووی قاعیدە ئوسامە بن لادن، سەرۆكی تاڵیبان، مەلا عومەر و تەنانەت حزبوڵاش تۆمەتبار كراووە.
ھەفتەی رابردووش دادگای فیدڕاڵی نیویۆرك، كۆماری ئیسلامی ئێرانی بەو كەیسە تۆمەتبار كرد، دادگاكه بە بڕی 11 ملیار دۆلاری ئەمریكی سزای ئێرانی دا، تا بدرێتە كه‌سوكاری قوربانییانی رووداوه‌كه.