مۆرینهۆ قسه له‌سه‌ر مێسی ده‌كات
پێیوایه بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنز لیگ له‌گه‌ڵ مێسی ئاسانه
K24 ـ هه‌ولێر
خۆزێ مۆرینهۆ راهێنه‌ری پورتوگالی كه ئێستا بێ یانه‌یه له دیمانه‌یه‌كدا باس له مێسی ده‌كات و پێیوایه بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنز لیگ له‌گه‌ڵ یاریزانێكی وه‌ك مێسی ئاسانه.
مۆرینهۆ له دیمانه‌یكدا له‌گه‌ڵ BT Sport ده‌ڵێت: له دژی مێسی یاریم كردووه و چامپیۆنز لیگیشم بردۆته‌وه، ئه‌ویش له به‌رانبه‌ر ئێمه یاریكردووه و نازناوه‌كه‌ی به‌رز كرۆدته‌وه.
له ئێستا راگه‌یاندنه‌كانی به‌ریتانیا ناوی مۆرینهۆیان به یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه به‌ستۆته‌وه، ده‌شڵێت: راسته هه‌ندێكجار یاریزانێك به ته‌نیا ده‌توانێت زۆر به‌ربه‌ستی گه‌وره بشكێنێت و رۆڵی كاریگه‌ر ببینێت، به‌ڵام من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ یاریی تاكه‌كه‌سی نیم و پێیموایه یاریكردن به كۆمه‌ڵ زۆر خه‌ون به‌دی ده‌هێنێت.
مێسی پێشتر له‌گه‌ڵ 3 راهێنه‌ری جیاواز نازناوی چامپیۆنز لیگی بردۆته‌وه كه پێكهاتوون له (گواردیۆلا، تیتۆ ڤیلانۆڤا و لویس ئێنریكی)" به‌هه‌مان شێوه‌یش مۆرینهۆ نازناوی چامپیۆنز لیگی له‌گه‌ڵ پۆرتۆ و ئینته‌ر میلان بردۆته‌وه.