كاریگه‌ریی هێزی پێشمه‌رگه بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ركه‌وتووه
عه‌بدولباری زێباری:
K24 - هه‌ولێر:
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێری 7ی كوردستان 24، عه‌بدولباری زێباری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گوتی: "بێگومان عێراق له‌و قۆناغه‌دا له دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ریفراندۆم ده‌وه‌ستێته‌وه".
له باره‌ی سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی ریفراندۆم ، زێباری گوتی: "بابه‌تێكی گرنگ ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا جیاببینه‌وه و له توندوتیژی دوور بكه‌وینه".