سوپای عێراق: داعش 3 فڕۆكه‌وانى عێراقیی كوشت
دوو رۆژ پێش ئێستا فڕۆكه‌كه‌یان له حه‌ویجه كهوتبوويهخوارهوه
K24 – هه‌ولێر:
سوپای عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینیی رایگه‌یاند داعش ئه‌و 3 فڕۆكه‌وانه عێراقییه‌ی كوشتووه كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو فڕۆكه‌كه‌یان له ناوچه‌ی حه‌ویجه‌ی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك كه‌وتبوویه خواره‌وه.
فه‌رمانده‌ی پڕۆسه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به سوپای عێراق گوتی: "داعش ئه‌و سێ فڕۆكه‌وانه عێراقییه‌ی كوشتووه دوای ئه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو فڕۆكه‌كه‌یان له حه‌ویجه‌ی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك (كه له ژێر ده‌ستی داعشدایه) كه‌وتبوویه خواره‌وه".
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی عێراق پێش دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاندبوو: "فڕۆكه‌یه‌كی عێراقیی له ناوچه‌ی حه‌ویجه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و هه‌موو تاقمهكهشی ونبوونه".
سه‌رچاویه‌كی دیكه ئه‌وكات به فرانس پرێسی راگه‌یاندبوو: "به‌هۆكاری ته‌كنیكیی فڕۆكه‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه".

ئه‌وه‌شی گوتبوو: "فڕۆكه‌كه له جۆری سیسنا-208 كهرهڤانی دروستكراوی ئه‌مریكایه و تایبه‌ته به كاری چاودێریكردن".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردبوو: "فڕۆكه‌كه كاری چاودێریی ده‌كرد له سنووری قه‌زای حه‌ویجه(55كلم رۆژئاوای كه‌ركووك)".
ئه‌وكات كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك، تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان24. هه‌واڵی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی پشتڕاست كربوویهوه.
لای خۆیه‌وه رێكخراوی داعش رایگه‌یاند: "فڕۆكه‌كه‌ی خستووته‌وه خواره‌وه" وێنه‌ی فڕۆكه‌كه‌شی نیشاندا كه له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سووتا و ژماره‌یه‌ك چه‌كداریش چوار ده‌وریان دابوو.
سه‌رچاوه: SKY NEWS Arabic
و: م.ح