ديمیستۆرا: حكوومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا فیدڕاڵیی ره‌تده‌كه‌نه‌وه
"هێشتا ناكۆكیی گه‌وره له نێوان حكوومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆنی سووریادا هه‌یه"
K24 – هه‌ولێر:
ستاڤان دیمیستۆرا نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا رایگه‌یاند حكوومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی یه‌كێتیی خاكیی وڵات و ره‌تكردنه‌وه‌ی سیستمی فیدڕاڵیی رێككه‌وتوون.
ستاڤان دیمیستۆرا گوتی: "هێشتا ناكۆكیی گه‌وره له نێوان حكوومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆنی سووریادا هه‌یه".
گوتیشی: "به‌ڵام ئه‌وان له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی یه‌كێتیی خاكیی وڵات و ره‌تكردنه‌وه‌ی سیستمی فیدڕاڵیی رێككه‌وتوون".
کۆبوونەوەی دامەزراندنی سیستمی فیدڕاڵیی لە رۆژئاوا و باکووری سووریا، دوێنێ پێنجشەممە، سیستمی فیدڕاڵیی لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا راگەیاند.
دیمیستۆرا له جنێڤ به رۆژنامهنووسیانی راگه‌یاند دوای سێ هه‌فته له ئاگربه‌ست له‌م سێ رۆژه‌ی رابردوودا هه‌ڵوێست و بارودۆخه‌كه "به‌شێوه‌یه‌كی چاوهڕواننهكارو هێمنه".
زياتر گوتی: "با له‌گه‌ڵ یه‌كدی راشكاو بین، ده‌بێت هۆشیار بین چونكه له‌وانه‌یه بارودۆخه‌كان زۆر به خێرایی بگۆڕێن".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا گوتی: "گفتوگۆی راشكاوانه و به‌رهه‌مدار له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای دانووستانه‌كان ئه‌نجامدراوه".
روونیشیكرده‌وه: "به‌ڵگه‌نامه سیاسییه‌كه‌ی ده‌سته‌ی باڵای دانووستانه‌كان ده‌رباره‌ی راگواستنی سیاسیی به توندی ده‌چێته ناو ورده‌كارییه‌كانه‌وه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، و: م.ح