پۆلیسی به‌لجیكا یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانی پاریسی ده‌ستگیركرد
به برینداری ده‌ستگیركراوه
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی په‌لاماره‌كانی ساڵی رابردووی پاریس، له‌لای پۆلیسی به‌لجیكاوه، له برۆكسلی پایته‌خت ده‌ستگیركرا.
پۆلیس و ده‌زگای دژه تیرۆری به‌لجیا رایانگه‌یاند، گومانلێكراوه‌كه ناوی (سه‌ڵاح عه‌بدولسه‌لام)ه و له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه برینداره و هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانیش باس له ده‌ستگیركردنی (سه‌ڵاح عه‌بدولسه‌لام) ده‌كه‌ن.
فرانچۆیس شیپمان، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی مۆلینبێك، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ده‌ستگیركردنی (سه‌ڵاح عه‌بدولسه‌لام) بكات، رایگه‌یاند له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا دوو كه‌س به برینداری ده‌ستگیركراون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، سه‌ڵاح عه‌بدولسه‌لام، له ئێستادا به گوللـه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان برینداربووه، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه.
(گاردیان)ی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، فرانسۆ هۆلاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی پۆلیس بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و گومانلێكراوه به‌رده‌وامه، به‌ڵام برینداربوونی (سه‌ڵاح عه‌بدولسه‌لام)ی پشتڕاست نه‌كرده‌وه.
ئه‌و تۆمه‌تباره له ناوچه‌ی مۆلینبیكی نزیك برۆكسلی پایته‌خت به‌لجیكا ده‌ستگیركراوه و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به به‌شداری پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نسا و به‌لجیكا ئه‌نجامدراوه.
مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی و په‌لاماری چه‌كداری، له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا روویاندا و به‌هۆیانه‌وه نزیكه‌ی 130 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و 350 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له په‌لاماره‌كان، رێكخراوی داعش، له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وانه‌دا راگه‌یاند.
سه‌رچاوه: گاردیان

