چۆمسكی: ئه‌ردۆغان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه
ئه‌ردۆغان بۆ هاووڵات و وڵاته‌كه‌شی مه‌ترسییه
K24 - هه‌ولێر:
نووسه‌ری ناسراو نعوم چۆمسكی ده‌ڵێت: سه‌رۆك كۆماری توركیا نه‌ك ته‌نیا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی به‌ڵكو بۆ سه‌ر هاووڵاتیانیشی مه‌ترسییه‌كه‌ی گه‌وره‌یه.
چۆمسكی به‌شداری له به‌رنامه‌ی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا كرد و رایگه‌یاند، له توركیا له ده‌ستپێكی ساڵی دوو هه‌زار به دواوه‌وه پرسی مافی مرۆڤ و دیموكراسیه‌ت هه‌نگاوی گرنگیان نا، به‌ڵام مخابن سه‌رۆك كۆماری توركیا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به بڕیار ده‌یه‌وێت شه‌ڕوپێكدادانه‌كان پێچه‌وانه‌وه بكاته‌وه و خۆیی وه‌ك دیكتاتۆر بسه‌پێنێت و فشاره‌كان زیاد بكات
ئه‌مه‌ش به گووته‌ی چۆمسكی بۆ سه‌ر توركیا وه‌ك ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتیانی مه‌ترسیه‌كه‌ی گه‌وره‌یه. پێشتر ناعوم چۆمسكی له‌گه‌ڵ 1128 ئه‌كادیمی به‌شداریان له هه‌ڵمه‌تی "ئێمه نابینه هاوكاری تاوانه‌كان" كردبوو.
ئه‌ڤرام ناعوم چۆمسكی، زانا، بیرمه‌ند، مێژوونووس و شاره‌زایی زمانه‌وانی ئه‌مه‌ریكییه و له 7ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 1928 له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیای ئه‌مه‌ریكا له دایكبووه.