5 یانه‌ی ئه‌ورووپا هه‌وڵی رازیكردنی پیلیگرینی ده‌ده‌ن
بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئارسن ڤیگهریش به‌ربژێر كراوه
K24 ـ هه‌ولێر
له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه چیرۆكی مانوێل پلیگرینی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی كۆتایی دێت و گواردیۆلا ده‌چێته شوێنه‌كه‌ی، له ئێستایشدا چه‌ندان یانه چاویان له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م راهێنه‌ره چیللییه بڕیوه.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا، پلیگرینی له لایه‌ن 5 یانه‌ی ئه‌ورووپا هه‌وڵی رازیكردنی ده‌درێت، نزیكترین یانه‌ش ڤالێنسیای ئیسپانیایه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه ئیداره‌ی یانه‌ی تۆپوه‌شێنه‌كانی له‌نده‌ن، چیتر ناتوانن به‌رگه‌ی بێ ده‌ستكه‌وتی ئارسن ڤینگه‌ر بگرن و ده‌یانه‌وێت پلگرینی له شوێنی راهێنه‌ره فره‌نساییه‌كه ده‌ستبه‌كار بكه‌ن، هاوكات هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی (ئینته‌ر میلان، زینتی رووسیا و گه‌ڵاته‌سه‌رای توركیا)ـیش بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م راهێنه‌ره له‌سه‌ر هێڵن.
پیلیگرینی ته‌مه‌ن 62 ساڵ ده‌ستپێكی كاری راهێنه‌رایه‌تی له ساڵی 1988 بۆ 1989 له یانه‌ی یونیڤێرسیداد ده‌ستپێكرد، له یانه‌كانی ڤیاریال، سان لۆرینزۆ، ریڤه‌ر پله‌یت، ریال مه‌درید و مالاگایش كاری راهێنه‌رایه‌تی كردووه.