بە ڤیدیۆ.. تەقینەوەیەک لە شاری ئیستەنبوڵ روویدا

تەقینەوەیەک، ئەمڕۆ شەممە، گەڕەکی تەقسیمی لە شاری ئیستەنبوڵ لە تورکیا هەژاند

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/62416201-e061-4c24-88eb-4dce386d4467/taqinaway%20stanbul%20shaqami%20taqsim.ism/manifest

K24-هەولێر

تەقینەوەیەک، ئەمڕۆ شەممە، لە شەقامی سەربەخۆیی لە گەڕەکی تەقسیم لە شاری ئیستەنبوڵ لە تورکیا هەژاند و تا ئێستا زانیاری لەبارەی قوربانیی و زیانەکان رانەگەیەندراوە.

پەیامنێری (کوردستان 24) لە ئیستەنبوڵ پێی راگەیاندین: "بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە خۆکوژیی بووە و بووەتە هۆی کوژرانی دە کەس".

هاوکات میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند کە بەهۆی تەقینەوەکەوە چوار کەس کوژران و زیاتر لە 20 کەسی دیکە برینداربوونە.

ئەمە لە کاتێکدایە تەنیا لە ساڵی 2016 دا چەند تەقینەوەیەک لە شارەکانی تورکیایان روویان دا، بەتایبەت لە شارەکانی ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ.

هەروەها دوای چەند رۆژێک هات لە داخستنی باڵوێزخانە ئەڵمانیا لە ئەنقەرە و کونسوڵخانە و قەتابخانەی تایبەتی ئەو وڵاتە لە ئیستەنبوڵ بەهۆی مەترسیی ئەمنییەوە.

پێشتریش گرووپی هەڵۆکانی کوردستان بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی هەفتەی رابردوو لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا (بووە هۆی کوژرانی 37 کەس و برینداربوونی زیاتر لە سەدی دیکە) راگەیاند، لە کاتێکدا حکوومەتی تورکیا هەڵۆکانی باکوور بە گرووپێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ناودەبات.

ئا: ئا ، ف