ھیوستن له یارییهكی دراماتیكیدا سهركهوت
به زهحمهت بهرپرستی یانهی مینیسۆتای بڕی
K24 ـ ههولێر
لە بەردەوامی یارییەکانی خولی باسکەی ئەمریکا، ھیوستن رۆکێتس بە زەحمەت توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت.
لە کۆمەڵەی خۆرئاوا، ھیوستن رۆکێتس میوانداریی مینیسۆتای کرد، چارەکی یەکەم یانەی خاوەنیاریگا توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و بە ئەنجامی ٣١-٢٣ سەرکەوتن بەدەست بێنێت، بەڵام چارەکی دووەم یانەی میوان ئاستێکی باشتری پێشکەش کرد و ئەمجارەیان ئەوان سەرکەوتوو بوون.
لە دوو چارەکی کۆتاییش رکابەرییەکی بەھێز کرا و لە کۆتاییدا یانەی خاوەنیاریگا توانی بە ئەنجامی ١١٦-١١١ یانەی میوان تووشی شکست بکات.
بەم ئەنجامە لە کۆمەڵەی خۆرئاوا ھیوستن رۆکێتس کۆی خالەکانی گەیاندە ١٠٤ خال و سەرکەوتن بۆ پلەی حەوتەم، ھەرچی مینیسۆتایە بە ٩١ خال, لە پلەی سێزدەیەم مانەوە.