به‌رپرسێكی به‌ره‌گه‌ز فه‌ره‌نسی داعش له موسڵ كوژرا
له بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان كوژراوه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاری موسڵه‌وه، رایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌رپرسێكی به‌ره‌گه‌ز فه‌ره‌نسی داعش، له باكووری ئه‌و شاره كوژرا.
سه‌رچاوه‌كه گوتی: "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، ماڵی سه‌ركرده‌ی (سوپای عوسره)یان له گه‌ڕه‌كی ته‌ئمیمی باكووری شاری موسڵ بۆردومان كردووه و به‌و هۆیه‌وه ئه‌و به‌رپرسه كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ره‌نسی بووه".
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه، ئه‌و به‌رپرسه رۆژێك پێشتر خێزانه‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه ره‌ققه‌ی سووریا، كه پێكهاتووه له هاوسه‌ره‌كه‌ی كه به‌ره‌گه‌ز تونسییه، له‌گه‌ڵ دوو كوڕ.
چه‌كدارانی داعش، له 10ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014، په‌لاماری شاری موسڵیدا و سوپای عێراق له‌و شاره به‌بێ به‌رگریكردن، شاره‌كه‌یان چۆڵكرد و چه‌ك و ته‌مه‌نی و ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشی سه‌ربازییان بۆ چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه جێهێشت.