ئه‌ڵمانیا هۆشداری ده‌داته هاووڵاتییانی خۆی له توركیا
پێشتر به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئیستانبول 10 گه‌شتیاری ئه‌ڵمانی كوژرابوون
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هۆشداری ده‌داته هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی له توركیا و له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئامۆژگارییان ده‌كات، نه‌چنه شوێنه قه‌ره‌باڵخه‌كان و له هوتێلهكانییاندا بمێننه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، گه‌شتیارانی وڵاته‌كه‌ی له توركیا ئاگادارده‌كاته‌وه، چاودێری ده‌زگا و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا بن، بۆ ئه‌وه‌ی له دوایین ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاگاداربن، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بڵاوده‌كرێنه‌وه.
هۆشدارییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌یانی دێت، كه له یه‌كێك له بازاڕه‌كانی شاری ئیستانبول روویدا و 5 كه‌س كوژران و 30 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، ئه‌مه‌ش به دووه‌م ته‌قینه‌وه داده‌نرێت له توركیا، كه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا روویانداوه.
پێشتر و له رۆژی 12ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له ئیستانبول، له نزیك مزگه‌وتی سوڵتان ئه‌حمه‌د روویدا و به‌هۆیه‌وه 10 گه‌شتیاری ئه‌ڵمانی كوژران و 17 گه‌شتیاری دیكه‌ش برینداربوون، دوای چه‌ند كاتژمێرێك له رووداوه‌كه، رێكخراوی داعش، به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كی خسته ئه‌ستۆی خۆی.