وه‌زیری ناوخۆی توركیا: خۆكوژه‌كه‌ی ئیستانبوڵ ئه‌ندامی داعش بووه
"بۆ پاراستنی هاووڵاتیان له تیرۆر هه‌موو رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر"
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی ئیسته‌نبوڵ ئه‌ندامی رێكخراوی داعش بووه.
دوێنێ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له شاری ئیسته‌نبوڵ روویدا و به‌هۆیه‌وه 5 كه‌س كوژران و 36 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌فكان ئالا وه‌زیری ناوخۆی توركیا گوتی: "ئه‌و خۆكوژه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی ئیسته‌نبوڵی ئه‌نجامداوه، ئه‌ندامی رێكخراوی داعش بووه".
ئه‌فكان ئالا گوتیشی: "ئه‌و خۆكوژه خه‌ڵكی شاری غازی عه‌نتاب بووه و ناوی محه‌ممه‌د ئۆزتورك بووه".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا زیاتر گوتی: "بۆ پاراستنی هاووڵاتیان هه‌موو رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر".
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بی