به‌غدا.. ليژنه‌يه‌كى باڵا بۆ به‌دواداچوونى چاكسازى پێكهێنرا
سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى عێراق به به‌شدارى سه‌رجه‌م پارت و لايه‌ن و كوتله سياسييه‌كان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراواندا ليژنه‌يه‌كيان بۆ به‌دواداچوونى پرۆسه‌ى چاكسازى له عێراقدا پێكهێنا.
K24 – هه‌ولێر:
سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى عێراق به به‌شدارى سه‌رجه‌م پارت و لايه‌ن و كوتله سياسييه‌كان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراواندا ليژنه‌يه‌كيان بۆ به‌دواداچوونى پرۆسه‌ى چاكسازى له عێراقدا پێكهێنا.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئيسلامى له عێراقدا داوايكرد، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌باديى، چاكسازى ريشه‌يى ئه‌نجامبدات و پرۆسه‌كه هه‌مه‌لايه‌ن و گشتگيربكات.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى عێراق ده‌ريكردووه، هاتووه، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئيسلامى عه‌ممار حه‌كيم له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سه‌رۆكايه‌تييدا به‌شداريكردووه و تێيدا داوايكردووه پرۆسه‌ى چاكسازى له عێراقدا هه‌مه‌لايه‌ن و گشتگير بكرێت.
حه‌كيم داواشى له عه‌بادى كردووه، پشوو درێژ بێت و ده‌رفه‌تى ئه‌وه بۆ ئه‌وانه بڕه‌خسێنێت، كه داواى چاكسازى ده‌كه‌ن تاوه‌كو بتوانن به شێوه‌يه‌كى مه‌ده‌نييانه داواكارييه‌كانيان بخه‌نه‌ڕوو.
دوێنێ هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى عێراق، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى له‌ناكاويان له‌گه‌ڵ پارت و كۆمه‌ڵه و فراكسيۆنه په‌رله‌مانييه‌كان ئه‌نجامدا و سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسووم لايه‌نه‌كانى بانگهێشتى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه كردبوو.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه‌ى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، ليژنه‌يه‌كى فره‌لايه‌ن له نوێنه‌رانى پارت و لايه‌نه سياسييه‌كان و كوتله سياسييه‌كان پێكهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ليژنه‌يه به‌دواداچوون بۆ هه‌نگاوه‌كانى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى چاكسازى له عێراقدا بكات.
هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانيش بخاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى قه‌ڵاچۆكردنى گه‌نده‌ڵى ده‌ست به‌كاره‌كانى بكات.
هه‌روه‌ها ليژنه‌كه راسپێردراوه په‌يوه‌ندى به سه‌ركردايه‌تى خۆپيشاندانه‌كانى به‌غداوه بكات و داواكارييه‌كانيان وه‌ربگرێت و بيانخاته كارنامه‌ى چاكسازييه‌كانى حكومه‌ته‌وه.