"سعوودييه دامه‌زراندنى هه‌رێمێكى سوننه ره‌تده‌كاته‌وه"
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له كوتله‌ى سوننه‌كان رايگه‌ياند، عه‌ره‌بستانى سعووديه له دژى درووستكردنى هه‌رێمێكى سوننه‌نشينه له عێراقدا.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له كوتله‌ى سوننه‌كان رايگه‌ياند، عه‌ره‌بستانى سعووديه له دژى درووستكردنى هه‌رێمێكى سوننه‌نشينه له عێراقدا.
عه‌بوود عيساوى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له كوتله‌ى هاوپه‌يمانى نيشتيمانى سوننه‌كان، كه به‌م دواييانه سه‌ردانى سعوودييه‌ى كردبوو، رايگه‌ياند، به‌رپرسانى سعوودييه، پێيان راگه‌ياندوون، ئه‌وان دژى درووستكردنى هه‌رێمێكى سوننه‌نشينن له عێراقدا.
هه‌روه‌ها گوتى: به‌رپرسانى رياز جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنى يه‌كپارچه‌يى عێراق و مانه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى سياسى عێراق ده‌كه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ دابه‌شكردن و پارچه پارچه بوونى عێراق نيين.
هه‌روه‌ها گوتى: وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه، عادل جوبه‌ير پێى راگه‌ياندووين، كه له چه‌ندين لايه‌نه‌وه هه‌وڵى ئه‌وه له ئارادايه هه‌رێمێكى سوننه نشين درووست بكرێت و كۆنگره‌ى تايبه‌ت به هۆزه سوننه‌كان ببه‌سترێت، به‌ڵام ئێمه دژى ئه‌وه‌ين و نامانه‌وێت عێراق پارچه پارچه ببێت.
عيساوى باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌وان به عه‌ره‌بستانى سعووديه‌يان وتووه، ره‌چاوى پێكهاته‌ى عێراق بكرێت و رياز نيگه‌ران نه‌بێت له هه‌بوونى په‌يوه‌ندى نێوان به‌غدا و تاران و حه‌شدى شه‌عبيش به‌شێكه له سيستمى به‌رگرى و دامه‌زراوه‌يى عێراق و هێزێكى تائيفى نييه و ئه‌گه‌ر كه‌موكورتييه‌كيش هه‌بێت نابێت ببێته مايه‌ى نيگه‌رانى.
شانده‌كه‌ى عێراق به سه‌رۆكايه‌تى سه‌ليم جبوورى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و به ئه‌ندامێتى ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌رانى لايه‌ن و پێكهاته سياسييه‌كانى ناو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ سه‌ردانى سعووديه‌يان كردبوو.