"هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ده‌ردى عێراق چاره ناكات"
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كوتله‌ى هاوپه‌يمانى كوردستان رايگه‌ياند، هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته چاره‌ى ده‌ردى عێراق ناكات و قه‌يرانه‌كانى عێراق چاره‌سه‌ر ناكات.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كوتله‌ى هاوپه‌يمانى كوردستان رايگه‌ياند، هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته چاره‌ى ده‌ردى عێراق ناكات و قه‌يرانه‌كانى عێراق چاره‌سه‌ر ناكات.
جه‌مال كۆچه‌ر، گوتى: كێشه‌ى عێراق له هه‌ڵبژاردندا نييه، چونكه ئه‌وانه‌ى سه‌رده‌كه‌ون، هه‌ر هه‌مان ده‌موچاوون و به‌شێكيان ده‌گۆڕێن، به‌ڵكو كێشه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونى گه‌نده‌ڵى و بێ دادى و سياسه‌تى شكستخواردووى لايه‌نه‌كان و له‌و ره‌وشه‌شدا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته هيچ له بارودۆخه‌كه ناگۆڕێت.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له ئێستادا ئه‌سته‌مه و هێشتا زۆرێك ناوچه و پارێزگاى عێراق له ژێر كۆنترۆڵى چه‌كدارانى داعشدان و ره‌وشى ئه‌منيى تێياندا ئاڵۆزه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌و گه‌نده‌ڵكارانه‌ى له پشت په‌رده‌وه‌ن كۆنترۆڵى ره‌وشه‌كه‌يان كردووه و هه‌ربۆيه تا ئه‌وان به‌و جۆره مابن، هه‌ڵبژاردن هيچ ناگۆڕێت.