سوپاى ئه‌سه‌د له ده‌وروبه‌رى حمس پاشه‌كشێ به داعش ده‌كات
هێزه سه‌ربازييه‌كانى رژێمى سووريا گرته‌ى ڤيديۆيى تايبه‌ت به پێشڕه‌وييه‌كانى خۆيان له ناوچه‌كانى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى ده‌وروبه‌رى حمس بڵاوكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
هێزه سه‌ربازييه‌كانى رژێمى سووريا گرته‌ى ڤيديۆيى تايبه‌ت به پێشڕه‌وييه‌كانى خۆيان له ناوچه‌كانى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى ده‌وروبه‌رى حمس بڵاوكرده‌وه.
سوپاى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريا رايگه‌ياندووه، ئه‌وان توانيويانه له ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى حمس پاشه‌كشێ به چه‌كدارانى داعش بكه‌ن و ژماره‌يه‌ك گوند و ناوچه له باشوورى خۆرهه‌ڵاتى حمس كۆنترۆڵبكه‌نه‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ى ڤيديۆكه، هێرشى سووپاى سووريا بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش له سنوورى شارى ته‌دمور ده‌رده‌كه‌وێت، كه داعش له مانگى ئايارى ساڵى رابردوودا ده‌ستيى به‌سه‌ردا گرتووه.
پێش دوو هه‌فته، رژێمى سووريا رازى بوو ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستكاراندا رابگه‌يه‌نێت.
به گوێره‌ى لانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئاگربه‌ست، ته‌نيا به‌ره‌ى نووسره‌ى سه‌ر به قاعيده و رێكخراوى داعش هه‌ڵاوێر كراوون و ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵيان رانه‌گه‌يه‌ندراوه.