ميليشيايهكى شيعه داواى كشانهوهى هێزى ئهمريكا دهكات
گروپی عەسایب ئەھلی حەق، کە گروپێکی میلیشیای شیعەیە و ئێران ھاوکاریان دەکات، داوا دەکات ئەمریکا ھێزە تایبەتەکەی خۆی لە عێراق بکشێنێتەوە.
K24 – ههولێر:
گروپی عەسایب ئەھلی حەق، کە گروپێکی میلیشیای شیعەیە و ئێران ھاوکاریان دەکات، داوا دەکات ئەمریکا ھێزە تایبەتەکەی خۆی لە عێراق بکشێنێتەوە.
لە راگەیاندراوێکدا، ئەو گروپە میلیشیا شیعەیە ھۆشداری دەداتە حکومەتی ئەمریکا کە ئەگەر بەزووترین کات ھێزە ئەمریکییەکەی ناو عێراق نەکشێنێتەوە، ئەوا ئەوان وەکو ھێزی داگیرکار مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن و رووبەڕوویان دەبنەوە.
ھەروەھا عەسایب ئەھلی حەق ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەمریکا دەیەوێت بەناوی شەڕی داعشەوە، ھێزی زیاتر لەناو عێراق جێگر بکاتەوە.
رۆژی یەکشەممە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرایکرد کە وا ھێزێکی تایبەتی لە عێراق جێگیرکردووە بەمەبەستی ھاوکاریکردنی سوپای عێراقی لە رووبەڕوووبوونەوەی رێکخراوی داعش لە عێراق.