كاميرۆن: ده‌بێت به‌يه‌كه‌وه دژى تيرۆر بجه‌نگين
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەیڤد کامیرۆن سەبارەت بە ھێرشەکانی برۆکسل رایگەیاند، پێویستە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا پێکەوە رووبەڕووی توندڕەویی ببنەوە و ھەوڵبدەن کە گروپە توندڕەوەکان ھەرگیز سەرنەکەون.
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەیڤد کامیرۆن سەبارەت بە ھێرشەکانی برۆکسل رایگەیاند، پێویستە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا پێکەوە رووبەڕووی توندڕەویی ببنەوە و ھەوڵبدەن کە گروپە توندڕەوەکان ھەرگیز سەرنەکەون.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا فرانسۆ ئۆلاند، داوايكرد، به په‌له وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپا له پاريس كۆببنه‌وه بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى نوێى ئه‌وروپا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، وەك ھاوسۆزیەك بۆ قوربانیانی تەقینەوەكانی بەلجیكا یەكێتی ئەورووپا و پەرلەمانی یەكێتی ئەورووپا بڕیاریاندا ئاڵای یەكێتی ئەورووپا بۆ ئاستی نیوە دابەزێنن.
ئه‌مڕۆ سێ تەقینەوە فڕۆکەخانەی برۆکسل و وێستگەی میترۆی پایتەختی بەلجیکايان هه‌ژاند و بەگوێرەی نوێترین زانیاریی پۆلیسی بەلجیکا زیاتر لە 30 کەس کوژراون و ٣٥ی دیکەش برینداربوون.
سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مڕۆ دوو تەقینەوە لە باڵەخانەی تێرمناڵ و فڕگەی فڕۆکەخانەی زاڤنتام لە برۆکسل روویاندا و پاشانیش تەقینەوەیەک لە وێستگەی میترۆی مالبێک لەنزیک باڵەخانەی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا روویدا.
بەگوێرەی میدیاکانی بەلجیکا، سەرجەم گەشتەکانی نێو فڕۆکەخانەی برۆکسل وەستاون و لەگەڵ رێگاکانیش بۆ گەیشتن بە فڕۆکەخانەی زاڤنتام داخراون.
ھەروەھا زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن یەکێک لە تەقینەوەکانی ناو فڕۆکەخانەکە لەنزیک دیسکی ھێڵی ئاسمانی ئەمریکا روویداوە.
وەزارەتی ناوخۆی بەلجیکی باری نائاسایی لەتەواوی برۆکسل راگەیاند و ئاشکراشیکرد کە سەرجەم ھێرشەکانی برۆکسل ھێرشی خۆکوژی بوون.
دوابەدوای زنجیرە تەقینەوەکانی برۆکسل، دەسەڵاتدارانی بەلجیکا تەواوی ھاتووچۆیان بۆ ناو برۆكسل قه‌ده‌غه‌كرد.
ته‌قينه‌وه‌كان دواى ئه‌وه هاتن، كه رۆژى 18ى ئه‌م مانگه ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌لجيكا سه‌لاح عه‌بدولسه‌مه‌د، تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى ته‌قينه‌وه‌كانى پاريسيان ده‌ستگيركرد.
هاوكات، دوێنێش، سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له وتارێكدا ره‌خنه‌ى توندى له به‌لجيكا گرت، به هۆى ئه‌وه‌ى شاره‌وانى برۆكسل رێگه‌ى دابوو، لايه‌نگرانى پارتى كرێكارانى كوردستان چادێرێك هه‌ڵبده‌ن و ئه‌و وڵاته‌ى به هاوكاريكردنى تيرۆر تۆمه‌تبار كرد، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا باڵيۆزى به‌لجيكاى له ئه‌نقه‌ره بانگ‌كرد و نامه‌يه‌كى ناڕه‌زايه‌تى پێدا.
ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆى برۆكسل ئه‌وروپايان برده قۆناغێكى نوێوه و له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆيى چه‌ندين كاردانه‌وه‌يان به‌دواى خۆيان‌دا هێناوه.
ريزبه‌ندى رووداوه‌كانى ئه‌مڕۆى برۆكسل
13:53 ميدياى به‌لجيكا بڵاويكرده‌وه پۆليس له نزيك شوێنى ته‌قينه‌وه‌كه كڵاشينكۆفێكيان دۆزيوه‌ته‌وه.
13:41 به‌لجيكا مه‌ترسى خۆى له هه‌بوونى پيلانى ديكه‌ى تيرۆريستيى نه‌شارده‌وه.
13:37 پۆليسى هۆڵه‌ندا ده‌وروبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌مستردامى چۆڵ كرد.
13:29 ميديا بڵاويكرده‌وه، ژماره‌ى كوژراوان گه‌يشته 34 كه‌س.
13:25 كۆمپانيا فڕۆكه‌وانييه‌كان سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانيان بۆ برۆكسل هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
13:25 توركيا و وڵاتانى ئه‌نجوومه‌نى هاريكارى كه‌نداو ته‌قينه‌وه‌كانيان ئيدانه كرد.
13:00 ئه‌زهه‌رى ميسر ئيدانه‌ى ته‌قينه‌وه‌كانى كرد.
12:37 سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا رايگه‌ياند، شه‌ڕى دژى تيرۆر درێژخايه‌نه.
12:22 وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى به‌لجيكا رايگه‌ياند، 11 كه‌س له ته‌قينه‌وه‌كانى ناو فڕۆكه‌خانه‌دا كوژراوون.
12:15 وه‌زيرى ناوخۆى فه‌ره‌نسا رايگه‌ياند، ئێمه له حاڵه‌تى شه‌ڕداين.
12:09 وه‌زيرى ناوخۆى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، ته‌قينه‌وه‌كان ژيان و ئازادى و هاموشۆى ئێمه‌ى له ناو يه‌كێتى ئه‌وروپا كردوونه‌ته ئامانج.
12:07 ميدياى به‌لجيكا بڵاويانكرده‌وه، 15 كه‌س كوژراوون و 55 ى ديكه بريندار بوون.
12.05 رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، لايه‌نگرانى داعش خۆشحاڵن به ته‌قينه‌وه‌كان.
12.00 سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌لجيكا، شارڵ مێچێڵ، رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ رۆژێكى ره‌شه بۆ به‌لجيكا.
11:57 هێزه ئه‌منييه‌كان له ده‌وروبه‌رى وێستگه ناوكييه‌كان بڵاوكرانه‌وه.
11:20 وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا بێرنار كازانۆڤ، رايگه‌ياند، فه‌ره‌نسا هه‌موو رێوشوێنێكى ئه‌منى توند ده‌گرێته به‌ر و 1600 سه‌ربازيش بۆ پاراستنى ئاسايشى دامه‌زراوه‌كان بڵاوه‌پێده‌كات.
10:54وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيسپانيا خوسيه مانوێل، رايگه‌ياند، داعش له پشت ته‌قينه‌وه‌كانى برۆكسله‌وه‌يه.
10:53 تيمى فرياكه‌وتنى برۆكسل، رايگه‌ياند، 11 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه.
10:37لانيكه‌م 15 كه‌س له ميترۆى برۆكسل بريندار بوون، كه ته‌نيا 300 مه‌تر له باره‌گاى يه‌كێتى ئه‌وروپاوه دووره.
10:33يه‌كه‌ى تايبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌يرانه‌كانى برۆكسل داواى له هاووڵاتيان كرد له ماڵ نه‌يه‌نه ده‌ره‌وه.
10:33سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا له‌گه‌ڵ ليژنه‌ى رووداوه له‌ناكاوه‌كان كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌په‌له‌ى سازكرد.
10:32پۆليس سه‌رجه‌م وێستگه‌كانى چۆڵكردن.
10:22 داواكارى گشتيى به‌لجيكا رايگه‌ياند، هێرشه‌كان تيرۆريستيين.
10:21له برۆكسل سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه و وێستگه‌كان داخران.
10:21 له له‌نده‌ن رێوشوێنى ئه‌منى توند گيرانه به‌ر.
10:18 به‌لجيكا رايگه‌ياند، لانيكه‌م خۆكوژێك خۆى ته‌قاندووه‌ته‌وه.
10:17 داواكارى فيدراڵى برۆكسل، رايگه‌ياند، 2 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه و 35ى ديكه بريندار بوون.
10:17 سه‌رۆك وه‌زيرانى سويد رايگه‌ياند، هێرشكردنه سه‌ر برۆكسل هێرشكردنه بۆ سه‌ر ديموكراسييه‌تى ئه‌وروپا.
10:15هۆڵه‌ندا به په‌له ده‌ستيكرد به گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى ئه‌منى له ناوه‌نده گشتييه‌كاندا.
10:09ده‌سته‌ى گواستنه‌وه‌ى برۆكسل سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانى راگرت.
10:00هێزه ئه‌منييه‌كان له فرانكفۆرت بڵاوه‌يان پێكرا.
9:57 هه‌واڵى برينداربوونى 15 كه‌س له وێستگه‌ى ميترۆ بڵاوبوويه‌وه.
9:54 فڕۆكه‌خانه‌ى فرانكفۆرت پێشوازى له‌و فڕۆكانه كرد، كه به‌ره‌و برۆكسل به‌ڕێگه‌وه بوون.
9:53 سه‌نته‌رى به‌ڕێوه‌بردنى قه‌يرانه‌كانى به‌لجيكا هه‌واڵى روودانى ته‌قينه‌وه‌كانى پشتڕاستكرده‌وه.
9:53كۆميسيارێتى ئه‌وروپا داواى له فه‌رمانبه‌رانى كرد، رێوشوێنى ئه‌منى بگرنه به‌ر.
9:50 ميدياى به‌لجيكا رايانگه‌ياند، ته‌قينه‌وه‌كه خۆكوژى بووه.
9:45 له فڕۆكه‌خانى شارڵ ديگۆڵى فه‌ره‌نسا رێوشوێنى ئه‌منيى توند گيرانه به‌ر.
9:42 سه‌رجه‌م وێستگه‌كانى ميترۆ داخران.
9:41 ميدياى به‌لجيكا بڵاويكرده‌وه 10 كه‌س له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌كان گيانيان له‌ده‌ستداوه.
9:40 روودانى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له وێستگه‌ى ميترۆى برۆكسلدا.
9:35 بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى روودانى ته‌قينه‌وه له نزيك باره‌گاى يه‌كێتى ئه‌وروپا له وێستگه‌يه‌كى ميترۆدا.
9:37 روودانى ته‌قينه‌وه‌كان و بيستنى ده‌نگى كه‌سێك به عه‌ره‌بى قسه ده‌كات.