تا ئێستا 20 هاووڵاتى ئوستراليايى چوونه‌ته‌ ناو داعش

پۆلیسی ئوسترالیا دوو کەسى بە تۆمەتی ناردنی ھاوکاریی ماددی بۆ رێکخراوی داعش لە عێراق و سووریا دەستگیر كرد.

K24 – هه‌ولێر:

پۆلیسی ئوسترالیا دوو کەسى بە تۆمەتی ناردنی ھاوکاریی ماددی بۆ رێکخراوی داعش لە عێراق و سووریا دەستگیر كرد.

پۆلیسی ئوسترالیا رايگه‌ياند، دوو تۆمەتبارەکەی لە شاری سیدنی لە رۆژھەڵاتى وڵات دەستگیر کراوون، كه‌ یه‌كێكیان کچێکی تەمەن 16 ساڵ و ئەوی دیکەشیان گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ بووە، تۆمه‌تی ده‌ستگیركردنیشیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌یان بۆ چه‌كدارانی رێكخراوی داعش ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه‌.

به‌گوێره‌ی زانيارى میدیای ئوسترالیا، پۆلیس ته‌نیا له‌ ساڵی رابردوودا نزیکەی 50 ملیۆن دۆلارى بۆ رێکخراوی داعش لە ناو ئەو وڵاتە کۆکردووه‌ته‌وه‌ و بۆ ھاوکاریکردنی چه‌كدارانی ئەو رێکخراوە ره‌وانه‌ی عێراق و سووریا كراوه‌‌.

دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا ئاشکرایان کردووە، تاوه‌كوو ئێستا نزیکەی 20 ھاووڵاتی ئوسترالی چوونەتە ریزی چه‌كدارانی داعش لە عێراق و سووریا.