ئاسانترين رێگه بۆ نه‌هێشتنى بۆنى ناخۆشى ده‌م
بۆنى ناخۆى زار (ده‌م)، يه‌كێكه له‌و بابه‌ته لاوهكييانهى كاريگه‌رييه‌كى راسته‌وخۆيان له‌سه‌ر په‌يوه‌ندى نێوان هاوسه‌ران و تێكه‌ڵبوونى مرۆڤ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ريدا هه‌يه.
K24 – هه‌ولێر:
بۆنى ناخۆى زار (ده‌م)، يه‌كێكه له‌و بابه‌ته لاوهكييانهى كاريگه‌رييه‌كى راسته‌وخۆيان له‌سه‌ر په‌يوه‌ندى نێوان هاوسه‌ران و تێكه‌ڵبوونى مرۆڤ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ريدا هه‌يه.
چاره‌سه‌ر ئاسانه و ئه‌وانه‌ى گرفتارى ئه‌و كێشهيهن، ده‌توانن به‌م رێگايانه خۆيان له‌و ره‌وشه رزگار بكه‌ن:
مادده‌ى ئهبيوڵ:
گۆڤارى ئێن ستايلى ئه‌ڵمانيايى بڵاويكردووه‌ته‌وه، مرۆڤ ده‌توانێت له رێگه‌ى مادده‌ى ئهبيۆڵهوه، كه له شويت و مهعدهنووسدا هه‌يه، خۆى له بۆنى ناخۆى ده‌م رزگار بكات. ئهبيوڵ مادده‌يه‌كى چه‌ورى رووهكييه و له توانايدا هه‌يه، بۆنى ناخۆش له‌ناو به‌رێت.

پێكهاته‌ى بوليفينۆلات
سێ‌و يه‌كێكه له‌و ميوانهى بوليفينۆلاتى تێدايه و ئه‌و مادده‌يه دژى بۆنى ناخۆشه و هاوكات خواردنى سێويش ده‌موددان له په‌كترياى ناخۆش رزگار ده‌كات.
