ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی لە عێراق زیاتر دەكات
ژمارەی سەربازانی ئەمریكا لە عێراق دەگاتە لە عێراق دەگاتە 3 ھەزار و 800 سەرباز.
K24 – ھەولێر:
وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، ئەمریكا ژمارەی سەربازەكانی زیاتر دەكات لەچەند ھەفتەی داھاتوودا، بۆ ھاوکاریکردنی زیاتری سوپای عێراقی و ھێزی پێشمەرگە لە خێراکردنی پڕۆسەی ئازادکردنەوەی شاری مووسڵ.
ئاشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا و ژەنەڕاڵ جۆ دانفۆرد، فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکانی سوپای ئەمریکا ئاشکرایان کرد، ھەفتەی داھاتوو چەند پێشنیارێک پێشکەش بە باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا دەکەن کە یەکێک لەو پێشنیارانە زیادکردنی ژمارەی سەربازانی ئەمریکییە لە عێراق کە ئێستا ژمارەکەیان 3 ھەزار و 800 سەربازن.
ژەنەڕاڵ جۆدانفۆرد ئەوەشی ئاشکرا کرد: کە بڕوای ئەو و ئاشتۆن کارتەر، پێویستە ژمارەی سەربازی ئەمریکی لە عێراق زیاد بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانن ئەو پێشڕەویانەی ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لەماوەی رابردوودا ئەنجامیانداوە، خێراتر بکرێن و ھەڕەشەی داعش لە عێراقدا لەناوبەرن.
لە ماوەی رابردوودا چەند میدیایەك بڵاویانكردەوە، كە ژمارەی سەربازانی ئەمریكا لە عێراق 5000 ھەزار سەربازە، بەڵام جەنەڕاڵ، جۆدانفۆرد، رەتیكردەوە ژمارەی سەربازەكانیان بگاتە 5000 ھەزار سەرباز.