جۆكۆڤیچ تێنسزانێكی به‌ریتانی به‌زاند
نۆلی قۆناخێكی دیكه‌ی بڕی
K24 ـ هه‌ولێر
له به‌رده‌وامی ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی میامی هه‌زار خاڵی و له ئاستی پیاواندا نۆڤاك جۆكۆڤیچی یه‌كه‌می پۆلێنی جیهانی سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد.
له قۆناخی دووه‌مدا جۆكۆڤیچی سڕبی رووبه‌ڕووی كیلی ئیدمۆندی به‌ریتانی بووه‌وه و یارییه‌كه‌شی به دوو سێتی بێ وه‌ڵام برده‌وه.
له یارییه‌كه‌دا تێنسزانه سڕبیه‌كه زه‌حمه‌تی نه‌بینی له سه‌ركه‌وتن و هه‌ردوو سێتیه‌كه‌ی به ئه‌نجامی شه‌ش سێ برده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه نۆلی گه‌ییشته قۆناخی سێیه‌م و تێنسزانه به‌ریتانیه‌كه‌ش ماڵئاوایی كرد.