فێرێر تێنسزانێكی ئه‌مه‌ریكی له زه‌ویدا
نیشیكۆرای ژاپۆنی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وامه
K24 ـ هه‌ولێر
له یارییه‌كی دیكه‌دا داڤید فێرێری ئیسپانی سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد.
فێرێر رووبه‌ڕووی تایلۆر فریتزی ئه‌مێریكی بووه‌وه و یارییه‌كه‌شی به دوو سێتی بێ وه‌ڵام برده‌وه.
له سێتی یه‌كه‌مدا فێرێر به زه‌حمه‌ت به ئه‌نجامی حه‌وت شه‌ش بردیه‌وه، به‌ڵام سێتی دووه‌می به ئاسانی به ئه‌نجامی شه‌ش یه‌ك برده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه تێنسزانه ئیسپانیه‌كه گه‌یشته قۆناخی سێیه‌م و فریتزی ئهمێریكیش ماڵئاوایی كرد.
هه‌ر له پاڵه‌وانییه‌تی میامی و له قۆناخی دووه‌مدا یوشییتۆ نیشیكۆرای ژاپۆنی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له‌م قۆناخه‌دا نیشۆكا رووبه‌ڕووی فیلیسیانۆ لۆپێزی ئیسپانی بووه‌وه و یارییه‌كه‌شی به دوو سێتی بێ به‌رامبه‌ر برده‌وه.
ئه‌نجامی سێته‌كانیش بریتی بوون له شه‌ش چوار و شه‌ش چوار.
به‌م ئه‌نجامه تێنسزانه یابانیه‌كه گه‌یشته قۆناخی سێیه‌م، له‌به‌رامبه‌ردا لۆپێزی ئیسپانی ماڵئاوایی كرد.