گواردیۆلا ده‌یه‌وێت كرووس له مه‌درید بڕفێنێت
میدیاكانی ئیسپانیا باس له فرۆشتنی ناوه‌ڕاستكاره ئه‌ڵمانیاییه‌كه ده‌كه‌ن
K24 ـ هه‌ولێر
پیپ گواردیۆلا تۆنی كروسی ناوەرەستكاری ریال مەدریدی دەوێت.
لەھەواڵێكی چاوەروانەكراودا كە رۆژانەمی ماركا بلاوی كردۆتەوە، گواردیۆلا ھەوادارنی ریال مەدرید شۆك دەكات و داوای تۆنی كروس دەكات.
پیپ گواردیۆلا راھێنەری ئێستای بایەرن میونشن و داھاتووی مانچێستەر سیتی، داوای لە كارگێری یانەی مان سیتی كردووە، كە ھەوڵی گواستنەوەی كروسی ئەڵمانی بدەن.
ئەم ھەوڵەی پیپ دوای ئەوە ھات، كە گواردیۆلا بێھیوا بوو لە كڕینی گۆندۆگان، بۆیه دوای كروسی كردووه. تاوەكوو ئێستاش ریال مەدرید ھیچ وەڵامێكی گواردیۆلایان نەداوەتەوە
تۆنی كروسی ته‌مه‌ن 26 ساڵان، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی له تیپی دووه‌می یانه‌ی بایرن میونشن بوو، به‌ڵام له 2009 یانه‌ی باڤاری ئه‌و یاریزانه‌ی به‌شێوه‌ی خواستن به یانه‌ی بایر لیڤه‌ركووزن فرۆشت، دواتر گه‌ڕایه‌وه بایرن و له نێوان ساڵانی 2010 تا 2014 ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونشن پێشكه‌ش كرد و بووه جێگه‌ی چاوتێبڕینی یانه‌ی شاهانه و له له هاوینی 2014 بۆ ریزه‌كانی ریال مه‌درید گواسترایه‌وه و ئێستایش باس له رۆیشتنی كروس ده‌كه‌ن.