مالیكی هۆشداری ده‌دات
"فیتنه‌ی دابه‌شبوونی عێراق" به‌ڕێوه‌یه
K24 - به‌غدا:
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا، به رێبه‌رایه‌تی سه‌در ره‌تده‌كاته‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و خۆپیشاندانانه پێشێلكردنی یاسا و ده‌ستووری عێراقییه.
نووری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدای ره‌تكرده‌وه، كه بۆ چواره‌م هه‌ینی به رێبه‌رایه‌تی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا، به‌ڕێوه‌ده‌چن.
مالیكی رایگه‌یاند، ئه‌و خۆپیشاندانانه پێشێلكاری یاسایه و گوتی: "له ده‌ستووری عراقیشدا شتێكی له‌و باره‌یه‌وه تێدا نییه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، هۆشداری له "فیتنه‌ی دابه‌شبوون"ی وڵات داوه له قۆناغی دوای كۆتاییهاتنی داعش و ده‌ڵێت: "ئه‌و فیتنه‌یه به‌ڕێوه‌یه"..
نووری مالیكی، كه بۆ دوو خوولی له‌سه‌ر یه‌ك، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق بووه، له راپۆرتی به‌دواداچوونی كه‌وتنی موسڵ، به هۆكاری یه‌كه‌م دانراوه و له ئێستاشدا له پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقدایه، كه پێشتر له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی، ئه‌و پۆستانه هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه.