پارێزگای سلێمانی پڕۆژه‌یه‌كی بۆ هه‌رزان بازاڕه‌كان ئاماده‌كردووه
"خه‌ڵك بتوانێت كه‌لوپه‌ل به نرخی كۆ بكڕێت"

K24 – سلێمانی:
جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند له پارێزگای سلێمانی پڕۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌رزان بازاڕه‌كان ئاماده‌كراوه، تا خه‌ڵك بتوانێت كه‌لوپه‌ل به نرخی كۆ بكڕێت.
سه‌ردار قادر جێگری پارێزگاری سلێمانی به كوردستان24 گوت: "هه‌رزان بازاڕه‌كان پڕۆژه‌یه‌كه له پارێزگای سلێمانی ئاماده‌كراوه و له زۆر لاوه هه‌وڵی جددیمان بۆ داوه".
سه‌ردار قادر گوتی: "حكوومه‌تی هه‌رێممان به‌رپرسكردووه هاوكارمان بن له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی، به شێوازێك بێت ئێمه كاسبی بۆ خه‌ڵك نادۆزینه‌وه، به‌ڵام ده‌رگای كاسبییه‌كی فراوانتر ده‌كه‌ینه‌وه".
جێگری پارێزگاری سلێمانی زیاتر گوتی: "بۆ ئه‌وه‌ی نرخه‌كان دابه‌زێت و هاووڵاتیان و گیرفان به تاڵی خه‌ڵك بتوانێت كه‌لوپه‌ل به نرخی كۆ بكڕێت".