به‌منزیكانه كاسیاس ماڵئاوایی ده‌كات
ئیكه‌ر كاسیاس: وازهینانم له یاریكردن نزیكبووه‌ته‌وه
ئیكه‌ر كاسیاسی گۆڵپارێز و سه‌ركرده‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی تێپه‌ڕیوه و زۆربه‌ی ناسناوه‌كانیشی بردووه‌ته‌وه به‌منزیكانه به‌یه‌كجاره‌كی وازهێنانی له یاریكردن راده‌گه‌یه‌نێت.
كاسیاس دوای یاریكردنی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی رۆمانیا بووه ئه‌و یاریزانه‌ی زۆرترین به‌شداری هه‌بێت له مێژووی هه‌ڵبژارده ئه‌وڕوپییه‌كان له یارییه دۆستانه‌ییه‌كان و ژماره‌ی یارییه‌كانی گه‌یانده 166 یاری له كاروانی یاریكردنی.
دوای كۆتاییهاتنی یارییه‌كه كاسیاس گوتی" وازهێنانم له یاری تۆپی پێ ته‌واو نزیكه، كات به‌زوویی ده‌ڕوات، له ئێستادا ده‌مه‌وێت چێژ وه‌ربگرم له‌وكاته‌ی ماومه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و ئه‌و كۆمه‌ڵه لاوه‌ی یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كه‌ن".
له‌باره‌ی شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی وه‌كو زۆرترین به‌شداریكردن له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ده‌ڵێت "زۆر دڵخۆشم به‌م ده‌سكه‌وته، له‌و ماوه‌یه‌دا به ساتی زۆر خۆش و ناخۆشدا تێپه‌ڕیوم، هه‌موو ئه‌وانه‌ی روویانداوه یارمه‌تیده‌رم بوون بۆ سه‌ركه‌وتن".