هەزار ساڵە شێوازی ژیان لەم ناوچەیە نەگۆڕاوە
بە وێنە ببینە دانیشتوانی ئەم ناوچەیە چۆن دەژین
K24-هەولێر
دۆڵی مۆستینگ کە لە ناوچەیەکی دوورە دەستی سەر سنووری گردی تیپتە لە وڵاتی نیپالی دەرهاوسێی وڵاتی چین، یەکێکە لەو ناوچە دەگمەنانەی جیهان کە هێشتا هێندە گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و دانیشتوانەکەی وەک چۆن پێش هەزار ساڵ دەژیان ئێستا هەروا دەژین.
دۆڵی مۆستینگ پێشتر شانشینێکی سەربەخۆ بوو بە ناوی (شانشینی لو) و بە بیابانەکانی و چیا بەرزەکانی و لمی سووری خاکەکەی ناسراوە و زیاتر لە 10 هەزار ئەشکەوت لە ناوچەکەدا هەن کە بە درێژایی زیاتر لە هەزار ساڵە بە دەستی دانیشتوانی ناوچەکە هەڵکۆڵراون و بۆ خودا پەرستی و بیرکردنەوە بەکاردێن.
خەڵکی ناوچەی دۆڵی مۆستینگ شوێنکەوتووی ئایینیی بوزان و ناوچەکەیان چەند پەرستگای تایبەت بەو ئایینە لەخۆدەگرێت.
ئا: ئا ، ف
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
