بامیه یارمه‌تیده‌ره بۆ چاره‌سه‌ركردنی چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك
ماڵپه‌ڕی Health Food House بابه‌تێكی له‌مباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ماڵپه‌ڕی Healthy Food House ئه‌مریكیی بابه‌تێكی له‌سه‌ر سووده‌كانی بامیه بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاند بامیه یارمه‌تی چاره‌سه‌ركردنی چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك ده‌دات.
له راپۆرتێكدا ماڵپه‌ڕی Healthy Food House نووسیویه‌تی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بامیه له‌و رووه‌كانه‌یه كه به مادده خۆراكییه‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده، بۆیه یارمه‌تیده‌رده‌بێت بۆ چاره‌سه‌كردنی نه‌خۆشییه‌كانی(شه‌كره، ره‌بۆ، گورچیله و به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵ)".
بامیه ڤیتامین C، پڕۆتین، مه‌گنیسیۆم، ریشاڵه‌كان، كاربۆهیدرات، ترشی فۆلیك و چه‌وریشی تێدایه.
راپۆرتی ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌مریكییه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه: "به شێوه‌یه‌كی سرووشتی، ئاوی بامیه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ رێكخستنی ئاستی شه‌كر له ناو خوێندا".
روونیشیكردووه‌ته‌وه: "دوای لێكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌كانیان دوو بامیه له‌ناو كووپێك ئاو دابندرێت و شه‌و تا به‌یانی به‌مشێوه‌یه به‌جێبهێڵدرێت، به‌یانی 10 خوله‌ك پێش نانخواردن ئاوه‌كه‌ی بخوورێته‌وه"، به‌مشێوه‌یه بامیه سوودی زۆری ده‌بێت.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه: "ئاوی بامیه چه‌ندین سوودی دیكه‌ی هه‌یه له‌وانه(كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلیسترۆل له خوێن، سوودی له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی شه‌كره هه‌یه، به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات، نیشانه‌كانی نه‌خۆشی ره‌بۆ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی كه‌مده‌كاته‌وه و پارێزیشه بۆ نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله)".
سه‌رچاوه: ئاژانسیی فارس، و: م.ح